پۆلیسی سلێمانی: دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی چیای گۆیژه‌ ده‌ستگیركران

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئه‌و دوو تەقەكەره‌یان دەستگیركردوه‌ كه‌ له‌گۆیژه‌ ته‌قه‌یان كردوه‌". 

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەکردووە، رۆژی 21-3-2021  مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، كە لەناو شارو ناوچەگەشتیارییەكان بڵاوەیان پێكرابوو دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە لە ناو سلێمانی و شاخی گۆیژە تەقەیان كردبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتاو چەكێك لە جۆری دەمانچەدا گیراوە کە بەتۆمەتباران بووە، دوو تۆمەتبارەکە لە دایکبوی (2003 و 2001)ن، بە بڕیاری دادوەر راگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


PM:01:14:22/03/2021