وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە قازانجی قوتابیان دەرکرد


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد کە ٤٠ رۆژ بدات بە قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی پێش تاقیکردنەوەکانی کۆتایی.

ئەمەش دوا هەفتەیەک خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ دێت کە هەموو ناوچەکانی سلێمانی گرتەوەو بەهۆیە خوێندن پەکی کەوت.

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان
 
سڵاو و رێز قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز:
 
لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە 40 رۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19 ی مانگەوە بۆ ٥ ی ٦ ی ٢٠٢١ پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن، لیژنەکەی وەزارەت پرۆگرامی خوێندن دیاری دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێک کە گونجاو بێت لە گەڵ رۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم . 
 
تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
 
عبدالسلام دۆلەمەری
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا-پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٣/٢٢



PM:08:21:22/03/2021