لەگەڵ سەردانەکەیدا بۆ هەرێم، وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆکی قەتەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتەکەی دەکات و قونسڵخانەیەکیش لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٤ ی ئازار نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس لە بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و گرنگیی هاریكاری و هاوبه‌شی له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید_19 و هه‌نگاوه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی شێخ خالد بن خه‌لیفه بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ری بۆ سه‌ردانی ده‌وحه قبووڵ كرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسولخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر كرد.