دەزگا ئاینی و میدیاکانی وڵاتی میسر بڵاویانکردەوە، رۆژی ١٣ ی نیسان یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێت.
ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن ڕۆژی یەکشەممە ١١ی نیسان، مانگ دەرناکەوێت لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بۆیە ١٢ ی نیسان دوا رۆژی تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت ".
پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکی دەڵێن" ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو"ڕەمەزان 30 ڕۆژی تەواو دەبێت و کۆتا ڕۆژی دەکەوێتە چوارشەممە 12ی ئایاری 2021 و 13ی هەمان مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت".