قائیمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، هۆشداری بەهاوڵاتییانی سنورەکە دەدات و هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رقاڵى كڕینى ئاسنن تووشى هه‌ر گرفتێك بوون به‌خێرایی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا هۆشداریی داوەتە سەرجەم پیشەوەر و كڕیارانی ئاسن و دەڵێت" ئاگاداریان دەكەینەوە كە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، کە ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن، لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکە لەلایەن کەسانی چەتە و رێگرەوە هەوڵی لێسەندی پارە و ئۆتۆمبیلی کڕیارکە دەدرێت". 

لە رایەگەندراوەکەدا، ئەوەشهاتووە" داوا لە دانیشتووانی سنورەکەمان دەکەین لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا لەسنوری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەئەمنییەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت، هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن". 

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش كردووە، بۆ ئەو مەبەستە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو كەسانەدان و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.


AM:09:30:25/03/2021