ئەمشەو( شەممە لەسەر یەکشەممە) عامر جیها، هونەرمەندی دیاری کۆمێدی عێراق کۆچی دوایی کرد.
ئەمشەو عامر جیهاد، هونەرمەند و دەرهێنەری دیاری کۆمێدی عێراق، لەتەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
عامر جیهاد ئەکتەری کۆمیدی و تراژیدی بوو، بەرهەمەکانی تەلەڤیزیۆنی و شانۆیی بوون، وەک ئەکتەر و سیناریست و دەرهێنەر خزمەتی بە هونەری عێراقی کردووە، لەساڵی ١٩٥٥ لە بەغدای پایتەخت لەدایک بووە و ساڵی ١٩٧٧ کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەشی شانۆی تەواو کردووە.