"براکەی عەبدوڵا ئۆچ ئالان بۆ ماوەیەکی کەم پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ دەکات و دەبڕدرێت"

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆچ ئالان رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەنن بۆ ماوەیەکی کەم پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان عەبدوڵا ئۆچ ئالان و براکەی محەمەد ئۆچ ئالان سازکراوەو دواتر پچڕاوە".

نووسینگەی یاسایی سەدە دەربارەی چاوپێکەوتن لەگەل عەبدوڵا ئۆچ ئالان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت " بنەماڵەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئەوەی کە لە گەل ڕێزدار ئۆجالاندا مافی پێوەندی تەلەفوونی بەکار بهێنن لە لایەن داواکاری گشتییەوە بانگ کراون. چاوپێکەوتن پچرا."

ئەوە لە کاتێکدایە کە چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ لە ڕۆژی ١١٩ هەمینی خۆیدا بەردەوامە.
 
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی نووسینگەی یاسایی سەدە ئاوەهایە:

" بنەمالەکانی موەکلەکانی ئێمە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم، ڤەیسێ ئاتاش کە لە ئیمڕالی دەمێننەوە، بۆ ئەوەی موەکلەکنمان بتوانن لەگەل بنەماڵەکانیاندا پێوەندی تەلەفوونی بگرین لە لایەن داواکاری گشتییەوە بانگهێشت کران.

پێوەندییەکە کە محەمەد ئۆجالان برای بەڕێز ئۆجالان ئەنجامیدا دوای ماوەیەکی کورت پچرا، پێوەندییەکە بەردەوامی نەکردووە. دیسانەوە چاوپێکەوتن لەگەل بەڕێز حامیلی یەڵدرێم  زۆر کورت بووە،  بەڵام بەڕێز عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسێ ئاتاش لە دژی هەلوومەرجی گۆشەگیری ئامادەی چاوپێکەوتنەکە نەبوون و ئیدانەیان کرد و چاوپێکەوتنیان ئەنجام نەدا."

وەک دەزانرێت لە ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالان دەست نەکەوتوو. لە چاوپێکەوتنی دوایی ئێمە کە پارێزەرەکانمان ئەنجامیاندا  ڕۆژی ٧ی تەباخی ٢٠١٩ بوو. دواتر لە ١٤ی ئاداری ٢٠٢١ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی دۆخی تەندرووستی بەڕێز ئۆجالان هەندێک هەواڵ بڵاوکرایەوە. دوای ئەوە ئێمە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەدرووستی بەڕێز ئۆجالان داوای چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوومان کرد کە مافێکی یاساییە. بەڵام هیچ وڵامێکمان نەدراوەتەوە.

ئەمڕۆش بۆ زانینی دۆخی بەڕێز ئۆجالان  دیسانەوە هیچ ئاگاییەکمان دەست نەکەوت. سەردانی ئێمە بۆ چاوپێکەوتن لەگەل بەڕێز ئۆجالان لە بەندیخانەی ئیمڕالی بەردەوام دەکات. ئەوەندەی کە چاوپێکەوتن لەگەل بەڕێز ئۆجالاندا کراوە،وتراوە کە بەجێگەنەهێنانی ئەو داواکاریە قەبووڵ ناکرێت و ئەوەی خستووەتە ڕوو کە ئەمە دوور لە یاسایە، دواتر پێوەندییەکە پچڕا.

ئەم بابەتە بۆ رای گشتی ڕادەگەێنین، بەرپرسان دەبێت بە پێی یاسا مامەڵە بکەن."



PM:06:31:25/03/2021