حەشدى شەعبى لەبارەى بڵاوکردنەوەى هێزى چەکدار لە بەغدای پایتەخت هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و جەختدەکاتەوە، کە هیچ یەكەیەكی حەشد بڵاوەی پێنەكراوە و جموجۆڵەكانیان لە چوارچێوەی بڕیارەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندایە.
دەستەى حەشدى شەعبى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به‌حه‌شد له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام نه‌دراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاری و ههوڵانانهشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه دورن له‌ڕاستیه‌وه.
لهراگهیهندراوەکەدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه، جموجۆڵی هێزەكانی حەشدی شەعبی بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەبێت.
راشیگه‌یاند" لیواكانی حه‌شد به‌ژماره ناویان لێنراوه‌و هیچ ناوێكی تریان نییه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی ناوی ره‌سمی ناسراویان هه‌یه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت، گروپێكی چه‌كداری له‌ژێر ناوی "ربع الله" نمایشێكی چه‌كداریان ئه‌نجامدا و داواى پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجە و دابەزاندنى نرخى دۆلاریان کرد.