٢٠٠ پەرلەمانتار دژی مانەوەی مالکین

لەکۆی ٣٢٨ پەرلەمانتاری نوێی عێراق ٢٠٠ پەرلەمانتاریان دژی مانەوەی مالکین بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ جاری سێهەم.
یەکێک لەسەرکردەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕش ئیسلامی (حەکیم) عەزیز عگێلی ریگەیاند " لەو باوەڕەدا نیم کە هاوپەیمانی نیشتمانی (شیعە ) دەنگ بۆ خولی سێهەمی سەرۆک وەزیرانی مالکی بدەن، لەبەر ئەوەی سێ کوتلەی سەرەکی رەتیدەکەنەوە".
وتیشی "هەندێك لیست لەدەرەوەی هاوپەیمانی کوردستان و هاوپەیمانی سونەکانەوە هەیە، ئەوانیش هەمان هەڵوێستیان هەیەو بەم پێیەش بێت ژمارەی ئەوانەی رەتیدەکەنەوە ٢٠٠ ئەندامن لەکۆی ٣٢٨ ئەندامی پەرلەمان".
ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجوومەنی باڵا دەڵێت" سووربوون لەسەر کاندیدکردنەوەی مالکی کارێکی راست نییەو هەڵەیە".



PM:03:45:21/06/2014