تەندروستی هەولێر باس لە قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، د. دلۆڤان محەمەد، راگەیاند " لە شاری هەولێر، رێژەی تووشبوون لە٢.٢٪ بووەتە ١٠٪ لە کاتێکدا بەگوێرەی ستاندارەکان، نابێت رێژەکە لە ٥٪ زیاتر بێت."

د، دلۆڤان محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی پارتی وتی " زیاتر لە هەزار پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە سنووری پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەمەش لە هەندێک شوێن کێشەی کەمی کارمەندی بۆ دروستکردووین".

وتیشی" قەرەوێلەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پڕبوون؛ لەگەڵ ئەوەش، هاووڵاتییان پابەند نین بە رێنماییەکان".

لەبارەی ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، د. دلۆڤان وتی " لە ئێستادا ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە و ئێمە داوامان نەکردووە، بەڵام وەکو وەزارەتی تەندروستی داوامان کردووە رێکارەکان تووندتر بکرێت".

ماوەی چەند رۆژێکە تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندنێکی بەرچاودایە، بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی" کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٣٤٥٧٧٣ (٤٨٢٢٠١ هەولێر، ٢٨٨٦٤٣ سلێمانی، ٥٦٧٢٢٦ دهۆك، ٧٧٠٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٨١٣٧ (٤١٦٢٦ هەولێر، ٣٤٠٩٦ سلێمانی، ٣٩٢٩٢ دهۆك، ٣١٢٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٧٨٧٨ (٣٧٨٢٢ هەولێر، ٣٠٤٤٠ سلێمانی، ٣٦٦٥٢ دهۆك، ٢٩٦٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٦٣٢ (٢٨٢٤ هەولێر، ١٩٢٢ سلێمانی، ١٨٧٠ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە)
مردن ٣٦٢٧ (٩٨٠ هەولێر، ١٧٣٤ سلێمانی، ٧٧٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)



PM:03:14:27/03/2021