وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریی لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدانەوە دەدات مەترسی له داڕمانی هه‌ره‌سهێنانی تەواوی بواری ته‌ندروستی دەکات.
ریاز حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سکاڵا لە پابەند نەبوون بە رێنوماییە تەندروستییەکان دەکات و رەخنەی توند لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگا دەگرێت کە ئەوانیش پابەند نابن و خۆیان ناپارێزن و دەمامک نابەستن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی دەشلێت "كه خه‌ڵكی ده‌بینێت سه‌ركرده‌كانیان پابه‌ندنین، ئەوانیش گوێ له قسه‌ی ته‌ندروستی ناگرن و به‌جدی وه‌ری ناگرن، پێشبینییه‌كانیش هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئاماره‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕوات، چونكه عێراق هه‌ر له شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنادایه".
كۆی گشتی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٨٢٢ هەزار و ٩٢ کەس كە ٧٣٦ هەزار و ٧٤٧ یان چاكبوونەتەوە.