لە کەرکوک پیاوێک ئاگری لە جەستەی ژنەکەی بەردا و هەڵهات

لە شاری كەركوك پیاوێك ژنەكەی خۆی سوتاند و هەڵهات تا ئێستاش دەستگیرنەکراوە، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت" تەندروستیی ژنەكە زۆر خراپە و ئەگەری ژیانی كەمە".

عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک لە ڕووداوێکدا پیاوێک ئاگری لە جەستەی ژنەکەی بەردا و هەڵهات".

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەكە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە شارەکە و لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدایە، بەڵام ڕێژەی سوتاوییەكەی ژنەكە زۆرە و ئەگەری ژیانی كەمە. 


PM:07:37:27/03/2021