تەقینەوەیەك لە دیمەشق روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ  لە دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقینەوەیەك ڕوویدا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی حكومەتی سوریا ناسراو بە "سانا" بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەکی به‌هێز لە ناوچەی عەین تەرما له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت روویداوه‌. 

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" ته‌قینه‌وه‌كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی جه‌نگ بووه‌ و هیچ ده‌ستێكی له‌پشته‌وه‌ نه‌بووه‌". 


PM:08:01:27/03/2021