پەنابەرێکی کورد لە یۆنان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی، پەنابەرێکی کورد لە گرتووخانەیەکی یۆنان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەنابەرێکی کوردی باکوری کوردستان لە گرتووخانەیەکی یۆنان دوابەدوای درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کوڕە تەمەن ٢٤ ساڵەکە بۆ ماوەی ١٦ مانگ لە گرتووخانەیەکی شاری کۆرینتۆس بەهۆی گەشتە نایاساییەکەیەوە دەستبەسەر کرابوو، هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە کۆتایی بە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی بێت، بەڵام کاتەکەی بۆ درێژکرایەوە،  بەهۆی ئەو بڕیارەوە باری دەروونیی ئەو گەنجە تێکچووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 


PM:03:26:28/03/2021