" دانوستانکاری کورد شکستی هێناوەو بەم رێککەوتنەی ئێستا هاوڵاتی زەرەر دەکات"

لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مادەی ١١ ی تایبەت بە نەوت و پشکی هەرێم پەسەندکرا، ئەحمەدی حاجی رەشید دەڵێت" ئەو رێککەوتنە تەنها بۆ شەرعیەتدانە بە نەوت فرۆشتنی هەرێم، بەڵام هەرێم لە فرۆشتنی رۆژانەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل و رادەستکردنی پارەکەی بە بەغدا زەرەری زۆر دەکات و هاوڵاتیانی هەرێم باجی دەدەن".

لە نوسینێکدا بەناونیشانی " ئەو کاتەی دانوستانکاری کورد شکست دەێنێت! کێ باجەکەی دەدات" ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئەوەی هەرێم ڕازیبوە لەسەری دەبێت بۆ ڕادەستکردنی داهاتی یەک بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەبێت  دوو بەرمیل و نیو بفرۆشێت تا پارەی بەرمیلێک نەوت بدات ، لەبەرانبەردا هەریم سودی ئەوەی دەست دەکەوێت کە شەرعیەتی یاسایی بەدەست دەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت و حکومەتی فیدڕاڵ ناتوانێت هیچ جۆرە سکاڵایە لەدژی هەرێم لەدادگای ناوخۆیی بێت یان لەدەرەوە تۆمار بکات لەمەو دوا. 

 لەم نێوەندەشدا ئەگەر زۆرە  وڵاتی تورکیائەو سکاڵایە بباتەوە کە عێراق لەدادگای پاریس لەسەری تۆمار کردوە و داوای ۲٦ ملیار قەرەبوی لێدەکاتەوە."




PM:08:02:28/03/2021