ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە رۆژئاوای سەرێ کانی تەقییەوە و برینداری لێكەوتەوە.
ئاژانسی سانای سهر به رژێمی ئهسهد رایگەیاند" ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە ناوەندی شاری سەرێ كانی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە".
ئەوەش هاتووە، لە ئاکامی تەقینەوەکە ژمارەیەک کەس برینداربوون و زیانی مادی بە ناوچەكە گەیاندووە.
شارۆچکەی سەرێ کانی دەکەوێتە سەر سنوری رۆژئاوای کوردستان و تورکیا (باکوری کوردستان)، لە تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ لەژێر دەسەڵاتی توركیا و گروپە چەكدارە لایەنگرەكانیدایە.