ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا: بەردەوام دەبین لە دژایەتی هەسەدەو پەکەکە

ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە شەڕی هەسەدە و پەیەدەو پەکەکەو جەماعەتی گوڵەن.

لەو راگەیاندنەدا هاتووە کە زانیاری تەواو خراوەتە بەردەم ئەنجومەنەکە لەبارەی ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی لەسەر یەکێتی خاک و نیشتمانی تورکیا لە ئارادایە.

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا باس لە دەستدرێژی یۆناییەکان بۆ سەر کە مایەتی تورک و مافی مرۆڤی ئەو کەمایەتییە لەو وڵاتەدا کراوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا کە گەورەترین دەستەی سەربازی و ئەمنی و سیاسی حوکمڕانییە لە تورکیا لەلایەن تەیب ئۆردغانەوە سەرکردایەتی دەکرێت.





AM:12:23:31/03/2021