هەپەگە وێنە و ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژی یهكی ئهم مانگهدا لە شهڕوو پێكدادانهكاندا له چیای گارە گیانیان لهدهستداوه.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هاوڕێیانمان ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی گارە شەهیدبوون".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" هاوڕێیانمان ئارارات و زن کە لە وان و کۆبانێوە لە پێناو ئازادی گەلەکەمان بەشێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد، بونە نمونەی بەرچاو، هاوڕێیانمان ئارارات و زین کە لە چەندین گۆڕەپاندا تێکۆشان، لە هەر ناوچەیەک بووبن، لە پاراستنی هێڵی ئازادی ژندا سەرکەوتووبوون و مۆری خۆیان لە مێوی تێکۆشانماندا".
ناسناو: ئارارات هەرەکۆل
ناو و پاشناو: سیبەل دەنیز
شوێنی لەدایکبون: وان
ناوی دایک- باوک: نەجیبە - نورەدین
کات و شوێنی شەهیدبون: ١ی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە
ناسناو: زین زاگرۆس
ناو و پاشناو: گولێ حسۆ
شوێنی لەدایکبون: کۆبانێ
ناوی دایک- باوک: جەیلە - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە