نێچیرڤان بارزانی: فەڕەنسا ئامادەیە هه‌موو هاوكاریه‌كی عێراق بكات بۆ سه‌قامگیری و ئابوری

دوای ئەوەی دوێنێ سێسەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی (ئیلیزێ) و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لێکرا، کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە هەردوولا کۆبوونەوە، کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە سەردانەکەی کرد و ڕایگەیاند" فەڕەنسا ئامادەیە هه‌موو هاوكاریه‌كی عێراق بكات بۆ سه‌قامگیری و ئابوری". 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وڵاتی پاریش ڕایگەیاند" فەڕەنسا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پشتگیریكردنی عێراق  و هه‌رێمی كوردستان له‌روی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، پاڵپشتی مرۆیی و سیاسیی سه‌رۆك ماكرۆن كه‌ سه‌ردانی عێراقی كردبو، له‌و سه‌ردانه‌ جه‌ختی کردەوە کە فڕه‌نسا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ هاوكاری عێراق بكات بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش ئاماده‌ن یارمه‌تی عێراق بده‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش".

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، هه‌ردولا كۆكبوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی تیرۆرستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ماكرۆن له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی پشتگیریە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا بابه‌تی سوریا تاوتوێكرا، عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێكانی بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌یان بوو له‌گه‌ڵ سەرۆکی فەڕەنسا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و وتی" ئەو شێوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە هیچ جۆرێک فیدراڵی نییە و لە دونیا نییە، ئەم سیستمە تاوەکو ئێستا لە عێراق جێگیر نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد" هەرێمی کوردستان نەک هۆکاری کێشەکان نییە، بەڵکو ئامادەی هاوکارییە بۆ کێشەکانی دیکەی عێراق، هیوادارین ئەو رەشنووسەی هەولێر و بەغدا لەسەری رێککەوتن، دەنگی لەسەر بدرێت".


AM:11:08:31/03/2021