لە وڵاتی ئوردن هەوڵێکی کودەتا شکستیهێنا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان لە وڵاتی ئوردن هەولێكی كودەتا بەسەر شا عەبدوڵا شكستیهێنا، كە زڕبرایەكی خۆی پیلانەكەی داڕشتووە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بە فەرمانی شا عەبدوڵا پادشای ئوردون، ئێوارەی ئەمڕۆ حەمزە بن حسین زڕبرای شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و ٢٠ کەسی دیکە بەهۆکاری ئەمنی دەستگیرکراون،کە سەرۆکی پێشوی دادگای باڵا و نێردەی تایبەتی شا عەبدوڵای بۆ سعودیە تێدایە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەو بەرپرسانە بەتۆمەتی کودەتا دەستگیرکراون، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە و هەموو ئەو کەسانەش دەستگیردەکەن کە لەو پرسەوە تێوەگلاون.


PM:11:01:03/04/2021