لە مانگی نیساندا چەند رۆژێک باران دەبارێت

لەگەڵ تەواو دەرکەوتنی وشکە ساڵی، پێشبینییەکانی کەشوهەوای مانگی نیسان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەم مانگەدا چوار رۆژ باران دەبارێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، لە پێشبینییەکانیدا بۆ شارەکانی باشووری کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە دوای ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە چەند رۆژێک باران دەبارێت.

ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات کە رۆژانی ١٧ ی نیسان و ١٩ ی نیسان و ٢٠ ی نیسان و ٢٢ نیسان پێشبینی دەکرێت باران ببارێت.

ئەم پێشبینیانە پێ بەپێی ئەو شەپۆلە کەشوهەوایانەی دێتە ناوچەکە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، بەڵام ئاماژەکانی کەشوهەوا ئەوە پێشان نادەن کە ئەمساڵ باشوری کوردستان وشکە ساڵی بەخۆیەوە نەبینێت.



PM:09:59:04/04/2021