نهێنی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکرا بوو

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەیسەم ئەلجبوری ئاشکرا دەکات " دابەزاندنی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار بەرەزامەندی سەرجەم کوتلە و سەرکردە سیاسییەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بووە".

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی عێراقییەی، هەیسەم ئەلجبوری ئاشکرا کرد " لەکۆبوونەوەیەکدا بەبەشداری سەرجەم کوتلە سیاسییەکان و سەرکردەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار پەسەندکراوە و سەرجەم بەشداربووان رەزامەند بوون".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان بە کازمیان وتووە بڕیارەکە بدە و ئێمە لەپشتت دەبین".  

 جبوری پێیوایە، ئەو موزایەدانەی ئێستا دەکرێت بۆ ئیحراجکردنی حکومەتەکەی کازمییە.

٢٠/١٢/٢٠٢٠ بانکی ناوەندی بە پاڵپشتی حکومەتی کازمی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دیناری بەرامبەر دۆلار دەرکرد کە هەر ١٠٠ دۆلار نرخەکەی ببێتە ١٤٥ هەزار دینار.



AM:12:32:05/04/2021