وەزیری تەندروستی ئاماژە بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەکات


وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هۆشداری دەدات لەهەڵکشانی کۆرۆناو راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆرکردن.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند " ئەمڕۆ زۆرترین رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبێت، ئەوا قەدەغەی هاتوچۆ لە کارە لەپێشینەکانمان دەبێت".

هەفتەی رابردوو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بەهۆی هەڵکشانی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکەوە، بڕیاری داخستنی دەرگای قوتابخانەکانی تاوەکو ١٠ ئەم مانگە دەرکرد، هەروەها بڕیار لەسەر سنوردارکردنی شوێنە قەرەباڵخەکانیش درا.
 
وەزیری تەندروستی کە بەکەناڵی ئێن ئارتی راگەیاندووە کە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ١٠ی نیسان، جارێکی تر کۆدەبنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەو ئەو بڕیارە نوێیانەی دەیگرنە بەر.



PM:03:27:05/04/2021