تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ٣٠٤ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ١٠ هەزارو ٨١٣ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠٤ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، کە ١٥٠ حاڵەتیان نێر بوون و ١٥٣ حاڵەتی تریشیان مێ بوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا پێنج توشبووی کۆرۆنا چاکبوەتەوە، لەو ژمارەیەش چوار کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٠ هەزارو ٨١٣ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٣٩٦ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، هەزارو ٣٣٤ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.