قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای دەکات لە چوار مانگی رابردوودا ١٠٠ هەزار دەرمانی خراپ و بەسەرچووی لەناو بردووە.
لە راگەیاندنێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە کە له چوار مانگی رابردودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی (280) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌مو یٔه‌و شوێنانه یٔه‌نجامداوه هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، له‌و ژماره (120) سه‌رپێچی و (45) داخستن و (15) یٔاگاداركردنه‌وه.
دەقی راگەیاندنەکە..
سلێمانی؛ زیاتر لە (100) هەزار پارچە دەرمان له‌ناوده‌برێت
له‌چوار مانگی رابردودا، قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری هێزه یٔه‌منییه‌كان توانیویه‌تی له رێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا بگرێت كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون.
دكتۆر په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌هاوكاری هێزه یٔه‌منییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له چوار مانگی رابردودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (100) هه‌زار پارچه‌ی ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
وتیشی:"جۆری یٔه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ماوه‌به‌سه‌رچو، بێ سه‌رچاوه و خراپ عه‌مباركردن پێكهاتوه".
رونیكرده‌وه:"له چوار مانگی رابردودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی (280) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌مو یٔه‌و شوێنانه یٔه‌نجامداوه هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، له‌و ژماره (120) سه‌رپێچی و (45) داخستن و (15) یٔاگاداركردنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه دو شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه".
یٔاماژه‌ی بۆ یٔه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قایٔیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م یٔه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی ده‌رمان، له‌ناوده‌برێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی