لەبارەى چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدرێت

‌‌قوتابخانەی گەلی بنەڕەتی کچان
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەى چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" ئێستا گونجاو نییە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە".

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند" لەئێستادا دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە گونجاو نازانین و خوێندنی ئەلیکترۆنی ناتوانێت جێگەی خوێندنی ناوپۆل بگرێتەوە".

وتیشی" دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێنەوە تاوەکو هەڵسەنگاندنی تەواوەتی دەکرێت، ئەوکاتە بڕیاری کۆتایی لە پرۆسەی خوێندن دەدرێت یان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی یان دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە".

باسی لەوەشکرد، ئامارەکانی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک ناوەندەکانی خوێندن ناکرێنەوە.  


PM:06:33:07/04/2021