ئەنجومەنی نوێی پارێزگای هەولێر ٢٣ی حوزەیران کۆدەبێتەوە

پارێزگایی ھەولێر بانگھێشتی سەرجەم قەوارەو ئەندامانی هەڵبژێردراوی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگایی ھەولێر دەکات کە سبەینێ دووشەممە( ٢٣-٦-٢٠١٤) سەعات ١٢ دوای نیوەرۆ لە ھۆڵی پارێزگایی ھەولێر ئامادەبن بۆ سازدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە.
لە پەیامێکدا کە کۆپییەکی نێردراوە بۆ سپی میدیا و  پارێزگای پێشوو داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێ لە ٢٣-٦ دا دەکات، ئەمە لەکاتێدایە کە تا ئێستا دیارنییە پارتی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ کام لایەن هاوپەیمانی کردووە.



PM:01:56:22/06/2014