وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوهكیهكانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن.
هەروەها هاتووە" به‌پێی به‌ڵگه شه‌رعی و زانستیه‌كان لیژنه‌كان بریار له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ده‌ن، دوای راگه‌یاندنی بریاری فه‌رمی لیژنه‌ی بینینی مانگیش هیچ كه‌س و لایه‌نێ بۆی نییه لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بدات.