بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەی ئاوی دوكان– سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامیان دەستپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ ١١ی نیسان بەھۆی دابەشنەکردنی موچەکانیان و لێبرینی موچەکانیانەوە بەشێك لە كارمەندانی پڕۆژەی ئاوی دوكان– سلێمانی گردبونەوە و دەستیان بە بایکۆتی دەوامکردن کرد.
لە گردبوونەوەکەدا کارمەندانی فەرمانگەی ئاوی دوکان - سلێمانی داوا دەکەن کە سەرجەم كارمەندانیان بکرێن بەهەمیشەی، تا سەرجەم مووچە بڕاو پاشەكەوتكراوەكانیان بۆ دەگێڕنەوە سەرجەم كارەكانیان ڕاگرت.