ئیدارەی گەرمیان وشکەساڵی راگەیاند

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی نیسان ئیدارەى گەرمیان وشکەساڵى راگەیاند، هاوکات داواى بودجەى فریاگوزاریی دەکات.
  
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند " ئەمساڵ بڕێکى کەم باران باریوە، بۆیە وشکەساڵى روبەڕووى سنورەکە بۆتەوە".
  
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند، ئەوەشی خستەڕوو لە ئایندەیەکى نزیکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەچنە گوندەکان بۆ خەمڵاندنى زەرەر زیانەکان.  
  
وەک جەلال نوری ئاشکرای کرد، زیاتر لە نیوەى دانەوێڵەى ئەو سنورە لەبەردەم مەترسى لەناوچوندایە، بەهۆى نەبارینى بارانى پێویستەوە.    
    
زستان و بەهاری ئەمساڵ لەو ناوچەیەی باشووری کوردستان بە رێژەیەکی کەم بارانباری. 



PM:01:22:13/04/2021