دوو رۆژە لە شاری وان بەفر دەبارێت


دوو رۆژە بەم بەهارە لە باکوری کوردستان لە شاری وان بەفر دەبارێت.

کەشناسی تورکیا بڵاویکردەوە لە دوێنێوە دوو شەممە لە شاری وان بەفر دەبارێت، لە ناوچە شاخاوی و بەرزەکان بەفرێکی زۆر باریووە، ناو شارەکەشی سپی کردووەو خەڵکی شارەکە سەرقاڵی پاککردنەوە رێگا و بانەکانن.

کەشناسی ئەو وڵاتە ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەفربارین ئەمڕۆش لەو ناوچەیە بەردەوام دەبێت.

پێش ئەم بەفربارینە کەشوهەوای ئەو شارە بەتەواوی بەرەو بەهاری دەچوو، بەڵام لەناکاو لەگەڵ بارینی ئەم بەفرەدا سەرلەنوێ پلەکانی گەرما دابەزینەوە.



PM:02:50:13/04/2021