نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ ی نیسان نرخی دۆلار هاوشێوەی دوێنێ لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمدا بەرزی ماوەتەوە.

خاوەن نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە. دوێنێ بە یانی بە ١٤٨ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ٣٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٩٧٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٩٥ هەزار دینارە.

بەرزبوونەوەی خێرای نرخی دۆلار وەک چادێرانی بواری دارایی رایدەگەیەنن، پەیوەندی بەلێدوانی ئەمڕۆی بانکی ناوەندیەوەو، هاتنی مانگی رەمەزان و زۆربوونی خواستی هاووڵاتیان بۆ كڕینی شتومەك و خواردەمەنی، بەرامبەر ئەمەش چوونە دەرەوەی بڕێكی زۆر دۆلار بۆ مەبەستی هاوردەكردنی شتومەك لە گرنگترین هۆكارەكانن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا.

پێشبینیش دەکرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزتربێتەوە.






AM:11:49:14/04/2021