به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" له هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند كاتژمێری‌دا نۆ كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنەیه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتوه رایگه‌یاند" دوای به‌دواداچونێكی وردی تیمه‌كانیان بۆ گروپێكی بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌شاری هه‌ولێر شه‌وی 16ی ئه‌م مانگه له هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند كاتژمێری‌دا توانرا گروپێكی 9 (نۆ) كه‌سی ده‌ستگیربكرێت كه بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیان توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا".
ئاماژە بەوەشکراوە" ئه‌و بڕه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بریتیه له (دو كیلۆ و پێندسه‌د و شه‌ست و نۆ) گرام هیرۆیین، (یه‌ك كیلۆ و سێسه‌د و حه‌فتا و پێنج) گرام كریستاڵ، (نۆسه‌د و هه‌شتاو چوار) گرام حه‌شیش بڕی (شه‌شسه‌د و هه‌شتا) گرام تلیاك، بڕی (پێنجسه‌د و هه‌شتا) گرام جامایكا".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م گروپه سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بون له‌شاری هه‌ولێر و ڕۆڵه‌یه‌كی زۆری هه‌رێمه‌كه‌مانیان ئالوده‌ی مادده‌هۆشبه‌ركان كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان باسی له‌وه‌شكرد، له‌چالاكیه‌كی دیكه‌دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانیان به‌هاوكاری بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، توانیان له نزیك به‌ستۆره تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن كه بڕی (سێ) كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاكی پێبو.
بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکردوە، سەرجەم دەستگیرکراوەکان بەپێی یاسای (٢٥)ی مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.