ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" لێبڕین له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له یاسایی بودجه‌دا ره‌تكراوه‌ته‌وه".
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بابه‌تی لێبڕینی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تكرده‌وه‌و له‌ناو پڕۆژه یاساكه‌دا لایبرد".
جەختیشکردەوە، له یاسای بوجه‌ی ٢٠٢١دا هیچ ده‌قێك نییه رێگه‌بدات به لێبڕین له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و رێگه‌ش به حكومه‌ت نادات ئه‌و كاره بكات، ئه‌گه‌ر له‌ژێر هه‌رناوێكدا بێت جا به‌ناوی باج یان هه‌رناوێكی تره‌وه بێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، پێشتر حكومه‌تی عیراق ده‌یویست مادده‌ی ١١٣ی ساڵی ١٩٨٢ جێبه‌جێبكات ئه‌ویش به‌ناوی باجه‌وه بڕێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌م یاسایه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌رده‌می نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی راگیرا.
شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراق كه باسی لێده‌كرێت دوره له راستییه‌وه، له راستیدا حكومه‌ت ده‌توانێت له رێگه‌ی تره‌وه كێشه داراییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، وه‌ك دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ری كورتهێنانی بودجه بكات نه‌ك بڕینی بڕێك پاره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.