نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

هەرچەندە نرخی نەوت تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ مانگی پێشوو کە گەیشتبووە ٧٠ دۆلار بە هەر بەرمیلێکی برنت،هەرچەندە ئێستا بەرزە، بەلآم بەراورد بە مانگی رابردوو نزمە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لەمشەودا بە ٦٦ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستنیشدا بە هەمان نرخ بووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٦٣ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستنیشدا بە هەمان نرخ بووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمارکراوی ئەمەریکاو، بەو هێرشانەشەوە هەیە کە حوسییەکان دەیکەنە سەر گەورە دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە سعودیە کە بۆتە هۆی دابەزینی بەرهەم هێنان، هەرچەندە تا ئێستا وەک مانگی رابردوو نەگەیشتۆتەوە ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برنت.





PM:11:18:18/04/2021