دوای زیاتر لە شەش مانگ دەستگیرکردنیان ٩ دەستگیرکراوی تری ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک دەدرێنە دادگا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیرکراوەکانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند،"هه‌مان تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان‌و كاری سیخوڕی دراوه‌ته پاڵ ئەو ٩ دەستگیرکراوە هاوشێوه‌ی پێنج ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانه‌كه‌ی دیكه‌ی بادینان".
ئەو پارێزەرە کە لەگەڵ تیمێکدایە وتیشی" تائێستا ڕێگەمان پێ‌نادرێت کە سزادراوەکان و ئەوانەشی کە سزانەدراون و لەزیندانی ئاسایشی هەولێرن سەردانیان بکەینو بیان بینین".
بەشدار حەسەن دەشڵێت "هەریەک لەوکەسانە ناوی جیایان بۆ دانراوە بۆ نمونه سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون ڕۆژنامهنوسو چالاكوانن، به‌ڵام له‌ژێر ناوی کاسبکارو کرێکار دهستگیركراونو هەمووشیان گرتەی ڤیدیۆیی‌و دانپێدانانیان لێوەرگیراوە".
ئەو پارێزەرە ئاشکرای دەکات کە واده‌ی دادگایکردنیان دیارنییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌ره‌یه‌ی بۆیان دانراوه لە مانگی (پێنج) دادگاییكردنه‌كه‌یان".
دەربارەی ڕهوانەکردنی دۆسییەکانیان لەدهۆکەوە بۆ هه‌ولێر ڕێگا نەدان بە بینینان، پارێزه‌ره‌كه ئاشكرایكرد، "بیانوی ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌زیندانه‌كانی ئاسایش ڕایانگرتون ئه‌وه‌یه، گرتوخانه‌ی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش پێیانڕادهگهیهنین، خۆ چاكسازی دهۆك نۆژه‌ن ناكرێته‌وه فه‌رمون بیاننێرنه‌وه سنوره‌كه‌ی خۆیان، ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر یان ڕاگیراون هیچیان داعش نین‌و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن‌و سه‌رجه‌میان ڕۆژنامهنوسو چالاكوانن بابچنهوه سنوره‌كه‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانیشیان بتوانن بیان بینن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە دادگای تەمیز هێشتا بڕیاری کۆتایی لە بارەی پێنج گیراوەکەی پێشووەوە یەکلایی نەکردۆتەوە.