ژنێکی تریش بەهۆکارێکی نادیار خۆی خنکاند

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵان بە ناوی (ع، ح، ب) لە کۆمەڵگەی دێرەبوونی سەربە قەزای زاخۆ لەرێی خۆ خنکاندنەوە بەهۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، کە نزیکەى دوو مانگە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، تەنها دوێنی یەکشەممە لە ئیدارەی گەرمیان و سلێمانی دوو ژنی تر کەتەمەنیان لەنێوان (١٩ بۆ ٢٠) ساڵان بوو بە خۆهەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. 


PM:07:40:19/04/2021