گۆڕان‌و یەكێتی‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو هۆشداری دەدەنە پارتی

چوار لایەنی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەدەنە پارتی‌و رایدەگەیەنن ئەگەر پێشتر رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نەكەن، ئەوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە بایكۆت دەكەن.
سبەی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت و هەر چوار لیستی (گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتو)ش هۆشداری دەدەن لە بایكۆتكردنی كۆبونەوەكە، ئەگەر بێتو پێشتر تەوافوقی سیاسی نەكرێت.



AM:10:51:23/06/2014