لەبەردەم پەروەردەی شاری سلێمانی بەشێک لە خوێندکاران دژی خوێندنی ئۆنلاین گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە خوێندکارانی شاری سلێمانی دژی خوێندنی ئۆنلاین گردبوونەوە. 

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی)، ژمارەیەک لە خوێندکاران لە دژى سیستمى خوێندى ئۆنلاین لەبەردەم پەروەردەی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

لە گردبوونەوەکەدا خوێندكاران خوێندنی ئاوێتە و ئۆنلاینان ڕەتکردەوە و داواى خوێندنى ناوپۆل دەکەن بەرێکارى خۆپارێزیەوە، وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن" شێوازێكی لەو شێوەیە خزمەت بەوان ناكات و ناتوانن هیچ سوودێك لە وانەكان وەربگرن، بەتایبەت ئەو بەشانەی كە وانەی كرداریان هەیە".


AM:11:57:21/04/2021