بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری ساز دەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری ساز بکرێت.

لە بانگەوازێکدا کە ئاڕاستەی کرێکاران و مووچەخۆران و خانەنشینان کراوە کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالمی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری دەستپێدەکات بۆ بەردەم باخی گشتی".

باسی لەوەشکردووە، لە خۆپیشاندانەکەدا وتاری کۆمیتەی مەراسیم و چەند سرود و هۆنراوەی شۆڕشگێرانە پێشکەشدەکرێت.

یەکی ئایار كە لە خەباتی جیهانی كرێكارانەوە لە پێناو دانانی پێوانەیەكی هاوبەش بۆ ماوەی كاركردنی رۆژانە سەریهەڵداوە لە چەندین وڵاتی جیهان وەك رۆژی جیهانیی كرێكاران و جەژنی كرێكاران، یاددەكرێتەوە.


AM:09:04:01/05/2021