پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان لەبارە گیراوەکانی پارێزگای دهۆکەوە دەڵێت" ئەوەی من دیتم نادادیەکی ئێجگار گەورە بووە.
لهبارهی بڕیاری دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کردووە، عهلی حهمه ساڵح، پهرلهمانتاری بزوتنهوهی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان له پهڕهی فهرمی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك رایگهیاندووه"، ئومێدم وابوو دادگای تەمیز ئەوحوکمە ناڕوایە ھەڵبوەشێنێتەوە، بچوکترین بەڵگەم نەدیت ئەوانە سیخوڕ یان تیرۆرست بن، نە چەکێکیان پێگرابوو، نە بەڵگەیەک ھەبوو زانیاریان دابێت بە وڵاتێک یان ھێزێکی دەرەکی".
ناوبراو ئاماژه بهوهشدهكات، ئەوەی ئەوانی لەسەر حوکمدرا ڕۆژانە خەڵکی لە گروپی میسنجەر دەیکات، ئەوەی من دیتم نادادیەکی ئێجگار گەورە بوو، من چیرۆکی ھەر پێنج کەسەکەم وەک خۆی نوسیەوە، ئەمە بە بینینی من ستەمکاریەکی ئێجگار گەورەیە.
ئهوهشی خستۆته ڕوو، لەم ستەمکاریە، ئەوەی قاچاخی و گەندەڵی دەکات و زەوی گشتی داگیردەکات کەس جورئەت ناکات پرسیاری لێبکات، کەسێکی دیکەش لەسەر ھیچ شەش ساڵ زیندانی دەکرێت.