ڤیدیۆیەکی کۆنی مەسعود بارزانی و قاسمی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە

دووەم ڤیدیۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم و قاسمی سلێمانی فەرمانگەی پێشووی سووپای قودسی ئێرانی بڵاوکرایەوە.

ڤیدیۆکە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠١ قاسمی سلێمانی سەردانی بارزانی دەکات، کەژاوەکەی سلێمانی ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی لاندگرۆزن دەگەنە شوێنەکەی بارزانی و دوای پێکەوە کۆدەبنەوە.
 
ئەم ڤیدیۆیە پێچەوانەی ئەو ئەنیمەیشنەی بەناوی " تەوەکول"ماوەیەک لەمەوپێش ئێران بڵاویکردەوە کە سولێمانی وەک فریادرەس و بارزانی و پێشمەرگەش وەک هێزێکی تێکشاکاو دەردەکەوتن، ئەمجارە هیچ سووکایەتی بە بارزانی و کورد تیا نییە.
 



PM:06:12:05/05/2021