مەلا هەڵۆ لەسەر هێرشکردنە سەر (د.کەریم شەریف) ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هەمیشە لەو کاتانەى کە هێرشى کراوەتە سەر داکۆکى لێ کردووە".
مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید مامۆستای ئاینی لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەى بەوە کردووە" هەندێ دڵ نەخۆش و ناحەز هەستاون بە بڕین و دروست کردنی ڤیدیۆیەکی مامۆستا هەڵۆ بە شێوەیەک کە ببێتە تانەدان لە دکتۆر (کەریم شریف قەرەچەتانی) کە بە هیچ شێوەیەک مامۆستا مەبەستی سوکایەتی نیە بە خانەوادەی دکتۆر و بەڕێزیان".
ڕوونیشیکردەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ڤیدۆکانی چەند مانگێک لەمەو پێشی مامۆستا زۆر بەڕوونی و ئاشکرا ناوی دکتۆر ئەهێنێت و بەرگری لێ ئەکات لە هەموو ئەو کاتانەیا کە هێرشی نارەوای ئەکرێتە سەر بەهۆی بەرگری کردن لە ئەخلاق و ناموسی کۆمەڵگا.
دەشڵێت" کە دکتۆر لە ڕێی برازایەکیەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستا کرد و مامۆستاش بابەتەکەی بۆ ڕوون کردەوە بە پێچەوانەوە بڕیاریاندا پەیوەندی نێوانیان پتەو تر بکەن و زیاتر هاریکاری یەکتر بکەن لە ڕووبەڕوو بونەوە و بەرپەرچ دانەوەی چەتەکانی ڕەوشت و ئایندا".
جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێشتریش ئەدمینێکیان پەیوەندی کردووە بەو کەناڵانەی یوتوبەوە کە واز لەو کارانەیان بێنن بەڵام هەر سوور بوون لەسەر کارەکانیان بەو شێوەیە.