سەنتەری میترۆ لەسەر بڕیاری دادگای تەمیز لەمەڕ دەستگیرکراوانی بادینان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە

سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت" هەموو بڕیارێك لە چواچێوەی یاسا بێت یان دەرەوەی یاسا، دەنگی ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان كپ بكات جێگای رەتكردنەوە و تانە لێدانە". 

دەربارەی پەسەندكردنی بڕیاری دادگا دەربارەی چالاكوان و رۆژنامەنوسان سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەموو بڕیارێك لە چواچێوەی یاسا بێت یان دەرەوەی یاسا، دەنگی ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان كپ بكات جێگای رەتكردنەوەو تانە لێدانە، لەگەڵ رێكخراوە شەریكەكانمان لە ئاستی نیشتیمانی و جیهانی، هەوڵەكانمان بەردەوام دەكەین بە ئاڕاستەی گۆرینی حوكمەكانیان و ئازاد كردنیان".

سەنتەری میترۆ لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، ئێمە و خێزان و زۆرێك لە رێكخراوی جیهانی و تیمی پارێزەرانی كەیسی سزادراوانی بادینان چاوەڕوانی ئەوەمان دەكرد بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە لەبەرژەوەندی ئازادی رادەربڕین بشكێتەوە و جەژنی رەمەزان لەناو خێزانەكانیان بكەن بەڵاًم دادگای پێداچوونەوە سزاكەی پەسەند كرد، پەسەندكردنی بڕیارەكە داخستنی هەموو دەرگاكان نییە، داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین دەسەڵاتەكانی بۆ ئەم كەیسانە بەكاربهێنێت.

دەشڵێت" جێگەی سەرسورمانە لەناو تۆمەتەكاندا سەردان و كۆبونەوە لەگەڵ قۆنسوڵخانەی وڵاتان و وەرگرتنی كۆمەكی دارایی لە رێكخراوە نێودەوڵتییەكان وەك تۆمەت تەماشابكرێت". 


PM:07:36:06/05/2021