کازمی نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی بەشە بوودجەی هەرێم ئاشکرا دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق دواین زانیاری لەسەر ناردنی بەشە بوودجەی هەرێم ئاشکرا کردو ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا لیژنەیەك كاردەكات بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان".

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی میدیایی (ڕووداو)ی ڕاگەیاند" ئێستا لیژنەیەك كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بکات".

کازمی جەختیشکردەوە، بەگشتی كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەرێم و بەغداد، رێككەوتن لەسەر پڕۆژەی بودجە و مادەی ١١ زۆر باش بوو.

PM:08:33:08/05/2021