مەسرور بارزانی: دۆخی دارایی هەرێم بەرەو باشبوون دەچێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دۆخی هەرێم لە روویی داراییەوە بەرەو باشبوون دەچێت".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی پڕۆژەی تەلەفریکی چیای زاوا لە شاری دهۆک وتارێکی پێشکەشکردو رایگەیاند" بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازیی، هەرچەندە بەربەستیان لە بەردەمدا دروستدەکرێت، چونکە هەندێک کەس بەرژەوەندییان لەگەڵ چاکسازیی نییە".

سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد، دڵنیایی دەدەمە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە دۆخی هەرێم لە روویی داراییەوە بەرەو باشبوون دەچێت، بۆ ئه‌وه‌ پێویستمان به‌ پشتیوانی و به‌شداری ئێوه‌ ده‌بێت، چ وه‌ك هاوڵاتی و وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین، سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی گرنگه‌. 


PM:02:05:09/05/2021