وێنە.. ساز ئاسۆ بە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی جەژنە پیرۆزە لە بینەرەکانی دەکات

خانمە میدیاکار ساز ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایلێکی جیاوازەوە دەرکەوت.
 
لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و پیرۆزبای جەژنی ڕەمەزان لە هەوادارەکانی دەکات.

ساز ئاسۆ، لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، بەشی بزنسی زانکۆی ئەمریکی تەواو کردووە، لە چەند دەزگایەکی جیاوازی ڕاگەیاندن کاری کردووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی "ئێن ئاڕتی"، هاوکات ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کورد ماکس کە بەرنامەی "ڕازی ساز"ی پێشکەش دەکرد.


PM:02:35:13/05/2021