لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌ركه‌سێك روبه‌ڕوی ده‌وڵه‌ت ببێته‌وه باجی قورس ده‌دات، بۆیه با كه‌س خۆی له ده‌وڵه‌ت به‌گه‌وره‌تر نه‌زانێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مسته‌فا كازمی له وتاری تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەستبەکارببوونی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌متان وه‌ستاوم، ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر سوێندخواردنم وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و حكومه‌ته‌ی له دۆخێكی ترسناكی زۆر نائاساییدا له‌دایك بووه، له‌قه‌یرانێكی سه‌ختدا بوو".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "ئێستا ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه و دور له‌ساخته‌كاری ئه‌نجامبده‌ین، رۆژی ١٠ تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵمان، وه‌ك كۆتا واده بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاریكردوه، حكومه‌ته‌كه‌شم هه‌موو پشتیوانییه‌كی سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات".
ئەوەشی خستەڕوو "سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵنگاریه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام حكومه‌ت پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردودا، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌هێز كردوه و ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌چه‌كی ده‌ستی گروپ و هێزه چه‌كداره‌كان گرتوه، جگه له‌وه‌ش له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شانه نوستوه‌كانی داعش پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستهاتوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێشتا ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌وڵه‌ت به‌لاڕێدا ببه‌ن و سود له دۆخی تایبه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن ماون، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك روبه‌ڕوی ده‌وڵه‌ت ببێته‌وه باجی قورس ده‌دات، بۆیه با چیتر هیچ هێز و گروپێك خۆی له‌ده‌وڵه‌ت به گه‌وره‌تر نه‌زانێت.
"ئه‌مساڵ حكومه‌ت بۆئێوه‌ی سه‌لماندوه كه ڕێگه نادات خوێن به‌كه‌م بخه‌مڵێنرێت، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ چه‌ند روداوێكی ناخۆش پێكهێناوه، هه‌ندێك له لیژنه‌كان بێ وچان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان و به‌شێكی دیكه‌ی لیژنه‌كانیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام و تاوانباران سزای توندی خۆیان وه‌رده‌گرن".( کازمی رایگەیاند)
سەرۆک وەزیران لەبارەی دژایەتی گەندەڵیەوە وتی " ئه‌وه‌ی ئێمه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیدا كردومان، له ڕاستیدا یه‌كسانه به‌و هه‌وڵانه‌ی كه زیاتر له 17 ساڵه خراونه‌ته‌گه‌ڕ و هیچ ئه‌نجامیشیان نه‌بووه، هه‌مو دینارێكیش كه له پاره‌ی خه‌ڵكی عێراق دزراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مڕۆ به‌شێكی دیكه له پاره سپیكراوه‌كان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه".