بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئایار لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارى سلێمانى بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوێک تەقە لە هاوسەرەکەی خۆی دەکات و بەسەختی برینداری دەکات، هاوکات دواتر ناوبراو خۆشی دەکوژێت.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی (١٢٢) لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ژن و مێردێک دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێیان، دواتر پیاوەکە تەقەی لە ژنەکەی کردووە کە سێ گووللەی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە".
وتیشی" لەدوای بریندارکردنی هاوسەرەکەی، پیاوەکە دوو گولـلەی بە خۆیەوە ناوە و گیانلەدەستدەدات".