ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ ی ئایار نرخی زێڕ بە بەراورد بە دوێنێ بەنزیکی ٣ هەزار دینار بەرزبۆتەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٠ هەزار و ١٣٧ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٧٠ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٠ دۆلار و ١٤ سەنتە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن سەندیکای زێڕنەگەرانی کوردستانەوە لە هەولێر دیاریکراوە بەم شێوەیەیە:
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٩ هەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٨ھەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٥ ھەزار دینارە.